پەنجەرە ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکات

١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٢٤ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکات

پەنجەرە

یەکێتی دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئامادە کردووە و لایەنە شیعەکانیش داوایانکردووە کورد بە ڕێککەوتنەوە بچنە بەغدا، بەڵام تا ئێستا یەکێتی و پارتی ڕێکنەکەوتوون.

سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: خالد شوانی و نزار ئامێدی لەلایەن یەکێتییەوە ئامادەکراون، یەکێکیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکرێت.

سەرچاوەکە دەڵێت: لایەنە شیعەکان یەکێتی و پارتییان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێکبکەون و بە یەک کاندیدەوە بچنە بەغدا، چونکە ئەوان نایانەوێت ببنە بەشێک لە کێشەی نێو کورد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو