چاودێرێکی سیاسی بۆ پەنجەرە: تەنانەت کارەساتیش حزبە کوردییەکان یەکناخات

١٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٤٩ پاش نیوەڕۆ

چاودێرێکی سیاسی بۆ پەنجەرە: تەنانەت کارەساتیش حزبە کوردییەکان یەکناخات

پەنجەرە

چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، ڕووداوەکەی چەمچەماڵ دەرخەری ئەوەیە تەنانەت ڕووداوە سروشتییەکانیش کە بەهەر هۆکارێک ڕوو دەدەن، نابنە هۆی یەکگرتن و یەکخستنی حزبەکان و وەلانانی بەرژەوەندییە حزبییەکانیان.

چۆمان محەمەد، چاودێری سیاسی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەموو ڕووداوێک دەکرێتە بەشێک لە کەرەستەی ململانێی سیاسی،حزبەکان خوا خوایانە بچووکترین پانتایی بدۆزنەوە بۆ ئەوەی موزایەدە بەسەر یەکترییەوە بکەن و ناکۆکییەکانی پێ قوڵتر بکەنەوە. 

دەشڵێت: "ڕووداوەکەی چەمچەماڵ هی موزایەدە نییە و دەبو هەمووان بۆ فریاگوزاری یەکبخات، بەڵام ڕووداوەکە سەلماندی هیچ شتێک نابێتە هۆی ئەوەی حزبەکان بگەن بەخاڵ و ستراتیژی هاوبەش و واز لە شتە حزبی و دابەشبونەکان بهێنن."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو