سوننەکان وازیان لە خەونی سەرۆک کۆمار هێنا

١٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ

سوننەکان وازیان لە خەونی سەرۆک کۆمار هێنا

پەنجەرە

لە ئاماژەیەکدا بۆ پاشەکشەکردن لە داواکارییان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هێزە سیاسییەکانی عەرەبی سوننە سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانن و بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، سوننەکان دەیانەوێت بە زووترین پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان مسۆگەر بکەن و کاندیدەکەی یەکلابکەنەوە.

سەڵاح مەڕعەوی، ئەندامی هاوپەیمانیی "عەزم" لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بارەگای موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بەڕێوەدەچێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتییە لە دیاریکردنی یەک یان دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

باسی لەوەشکرد هەرچەندە تا ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن و ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناوەکان نەکراوە، بەڵام ئاراستەکە بەرەو یەکلاکردنەوە دەڕوات.

ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە کە لەدوای ڕاگەیاندنی دەرەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، هێزە عەرەبییە سونییەکان جەختیان لەوە دەکردەوە پۆستی سەرۆک کۆمار وەردەگرن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو