سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەک دەنێرێتە قەزای چەمچەماڵ

١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٥٢ پاش نیوەڕۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەک دەنێرێتە قەزای چەمچەماڵ

پەنجەرە

دوای ئەوەی لافاو زیانی بە بەشێک لە دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ گەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکان دەنێرێتە قەزاکە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەکی ڕەوانەی قەزای چەمچەماڵ کردووە، ئامانج لە ناردنی لیژنەکە بۆ ئەو شارۆچکەیە خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکانی سێشەمەی ڕابردوە کە بەهۆی لافاوەوە دروست بوو.

 لیژنەکە لە ئێستادا لە قەزای چەمچەماڵن و دوور لە چاوی میدیاکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و پێدەچێت سبەینێش بەردەوام بن لە کارەکانیان.

ڕۆژی سێشەمەی ڕابردوو، دوای بارینی بارێکی زۆر بەشێک لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش ژێر ئاو کەوتن و زیانێکی زۆریش بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان کەوت، جگە لەزیانی مادیش، بەهۆی لافاوەکەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بوون بە قوربانی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو