سەرکردەیەکی تورکمانی شیعە لە کەرکوک بۆ پەنجەرە: تورکمان بڕیاری لای خۆی نییە و لای تورکیایە دەبێت لەگەڵ عەرەب دا بێت
١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٥٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی تورکمانی شیعە لە کەرکوک دەڵێت، ئەگەر کورد پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و پۆستی پارێزگار ڕادەست نەکات، لەداهاتوودا زەرەرمەند دەبێت.
نەجات حسێن، سەرکردەی تورکمانی شیعە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کورد لە نیوە کەمتر دەنگی لە کەرکوک هێناوە، بۆیە لەداهاتوودا پێویستی بەڕێککەوتن دەبێت لەگەڵ عەرەب و تورکمان، ئەگەر پۆستی پارێزگار ڕادەست نەکات متمانە نامێنێت.
دەشڵێت: عەرەب پێداگیرە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.
سەبارەت بە هەڵوێستی تورکمان، نەجات حسێن وتی: تورکمان بەشداری حکومەتی خۆجێی ناکات و لەدوورەوە داوای پۆست دەکات ئەمەش هەڵەیە، تورکمان بڕیاری لای خۆی نییە و لای تورکیایە دەبێت لەگەڵ عەرەب دا بێت.