د۱عـ.،ـش موختاری گوندێکی کوشت؛ پێشتر پەنجەرە زانیاری لەبارەی جموجۆڵی د۱عـ.،ـش بڵاوکردبوویەوە
١٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٠٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەلایەن ژمارەیەک چەکداری د۱عـ.،ـشــ.،ـەوە و لەناوچەی ئەلبو دۆری سنوری پارێزگای سەڵاحەدین، “فەخری ئەحمەد ساڵح” موختاری ناوچەکە کوژرا.
موختارە کوژراوەکە پێشتر زۆربەی ئەندامانی خێزانەکەی بەهۆی هێرشی د۱عـ.،ـشـ.،ـەوە لەدەستدابو کە ژمارەیان ٧ کەس بوە، نوسینگەی رۆژنامەوانی پارێزگاری سەڵاحەدینیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بۆ کەمتەرخەمی هێزە سەربازییەکانی ناوچەکە گێڕایەوە.
پێشتر پەنجەرە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویکردەوە، چەکدارانی د۱عـ.،ـش لە پارێزگای سەڵاحەدین جموجۆڵیان هەیە و بە ماتۆڕ سکیل و بەشێوەی مەفرەزەی گەڕۆک هاتووچۆ دەکەن.