برایەکی کارمەندەکەی ئاسایشی چەمچەماڵ بۆ پەنجەرە: فیشەک بەر سەری براکەم کەوتووە و چاومان لە ڕەحمی خودایە

١٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٤٦ پاش نیوەڕۆ

برایەکی کارمەندەکەی ئاسایشی چەمچەماڵ بۆ پەنجەرە: فیشەک بەر سەری براکەم کەوتووە و چاومان لە ڕەحمی خودایە

پەنجەرە

کەسوکاری ئەو کارمەندەی ئاسایشی چەمچەماڵ،کە لەلەکاتی  دابەشکردنی پێداویستیدا بەسەر زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی سێشەمەی ڕابردوو فیشەک بەری کەوت و بریندار بو، دەڵێن فیشەک بەر سەری کوڕەکەیان کەوتووە.

ئەمڕۆ هەینی، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی ڕێکخستنی دانیشتوانی چەمچەماڵ بون بۆ وەرگرتنی پێداویستی لە ڕيکخراوەکان، بەهۆی دروستبونی شەڕەوە کارمەندێکی ئاسایش بەناوی “ ئاکۆ سابیر” بریندار دەبێت.

حاجی ئامانج سابیر، برای کارمەندەکەی ئاسایش، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: فیشەکێک بەر سەری براکەم کەوتووە و چاومان لە ڕەحمی خودایە.

دەشڵێت: بڕیارە پاش کەمێتر براکەم ببرێتە ژووری نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو