نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسیەی پەنابەران دەسپێرێتە بەرهەم ساڵح

١٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٢٨ پاش نیوەڕۆ

نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسیەی پەنابەران دەسپێرێتە بەرهەم ساڵح

پەنجەرە

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، وەک کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لەلایەن ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پێشنیاز کراوە.

بەپێی سەرچاوە میدیاییە عەرەبی و جیهانییەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێریش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوی بەرهەم ساڵحی بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ناردووە بەمەبەستی پەسەندکردنی وەکو کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، بڕیارە د. بەرهەم بۆ ماوەی ٥ ساڵ سەرۆکایەتی ئەم ئاژانسە نێودەوڵەتییە بکات. بەمەش دەبێتە یەکەم کورد و عێراقی و دووەم کەسیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئەو پۆستە گرنگەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەردەگرێت.


ئاژانسی (UNHCR)؛ قەبارە و گرنگییەکەی

ئەم پۆستەی د. بەرهەم ساڵح وەریدەگرێت، بە پۆستێکی گرنگی نێو سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت. کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران (UNHCR) کە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری ژنێڤی سویسرایە، گەورەترین ئاژانسی جیهانییە بۆ پاراستنی مافی ئاوارە و پەنابەران.

ئەم ئاژانسە خاوەنی زیاتر لە ١٨ هەزار کارمەندە لە ١٣٥ وڵاتی جیهاندا و ساڵانە بودجەکەی بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئەرکی سەرەکیی کۆمیسیۆنەکە بریتییە لە سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی بەهاناوەچوونی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا کە بەهۆی جەنگ، توندوتیژی و کارەساتەکانەوە ئاوارە بوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو