ڕەوەندی کوردی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە لەندەن خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن 

١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٩ پاش نیوەڕۆ

ڕەوەندی کوردی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە لەندەن خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن 

پەنجەرە

بڕیارە سبەینێ هەینی، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بەریتانیا لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە شاری لەندەن خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، داواکاری سەرەکیشیان باشترکردنی گوزەرانی "مـ.،ـەلا کـ.،ـرێـ.،ـکـ.،ـار" ە لە زینداندا.

محەمەد جەلال بەرزنجی، چالاکوانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ڕەوەندی کوردی نامەیەک دەدەن بە باڵیۆزخانەی ئیتالیا و داوای باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستا کـ.،ـرێـ.،ـکـ.،ـار دەکەن لەزینداندا.

نـ.،ـەجـ.،ـمـ.،ـەدیـ.،ـن فـ.،ـەرەج ناسراو بە مـ.،ـەلا کـ.،ـرێـ.،ـکـ.،ـار، لە ساڵی 2020 لەلایەن وڵاتی نەرویجەوە ڕادەستی ئیتالیا کرا و لەوکاتەوە بەتۆمەتی "تیرۆر" لە زینداندایە، کەسوکارەکەشی ئاماژە بەخراپی بارودۆخی تەندروستی دەکەن.

محەمەد جەلال وتی: خۆپیشاندانەکە هێمنانە دەبێت و ڕەوەندی کوردی بەهەموو بیروڕا جیاوازەکانەوە تێیدا بەشدار دەبن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو