بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بۆ پەنجەرە: بەنداوە بچووکەکان سەر ڕێژ بون و 220 ملیۆن مەتر سێجا ئاویش ڕژاوەتە بەنداوە گەورەکان
١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاستی ئاو لە بەنداوە گەورەکان زۆر بەرز بووەتەوە و بەنداوە بچووک و مامناوەندەکانیش سەر ڕێژ بون.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: نزیکەی 220 ملیۆن مەتر سێجا ئاو ڕژاوەتە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان، بەردەوامیش ئاستی ئاو لەو دوو بەنداوە ڕوو لە زیادبونە.
دەشڵێت: بەنداوە بچووک و مامناوەندەکانیش کە ژمارەیان 22 بەنداوە، سەر ڕێژبون.