سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پەنجەرە: لە ناو لایەنە شیعەکاندا بڕیار درا حساب بۆ مارک ساڤایا نەکرێت بەڵام چاوەڕوانی پەیامەکەی بکرێت

١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٣ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پەنجەرە: لە ناو لایەنە شیعەکاندا بڕیار درا حساب بۆ مارک ساڤایا نەکرێت بەڵام چاوەڕوانی پەیامەکەی بکرێت

پەنجەرە

سەرکردەیەکی باڵای چوارچێوەی هەمانگی دەڵێت، چاوەڕوانی مارک ساڤایا دەکەین بۆ  ئەوەی بگاتە بەغدا و گوێ لە پێشنیارەکانی بگرین.

بڕیارە ڕۆژی ١٩ ی ئەم مانگە، مارک ساڤایا نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بگاتە بەغدا، ئەگەر گۆڕانکاری لە وادەی سەردانەکەدا ڕوو نەدات.

سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ساڤایا خۆی قورسایی نییە، بەڵام لەناو لایەنە شیعەکاندا بڕیار دراوە چاوەڕێی بکرێت تا دەگاتە بەغدا و گوێ لە پەیامەکەی بگیرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو