پەنجەرە ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، چوار کەس لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە گفتووگۆیان لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرن.
سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بەشدارە لە کۆبوونەوەکاندا و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی وت: نوری مالکی، سودانی، حەمید شەتری و عەلی شوکری ئەو چوار کاندیدەن گفتووگۆیان لەبارەوە دەکرێت بۆ ئەوەی کاندید بکرێن.
دەشڵێت: مالکی و سودانی کاندید ناکرێن و کارتی یەکتری دەسوتێنن، ئەو دوو کاندیدەکەی تر چانسیان هەیە و ڕەنگە عەبادیش بهێنرێتە ناو هاوکێشەکەوە.