ساڤایا دێتە بەغدا؛ وەلائییەکان پلانی نوێیان داڕشتووە
١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٢:٤٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لایەنە شیعەکان چاوەڕێی گەیشتنی مارک ساڤایا نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکان بە بەغدا، دەیانەوێت ناوەڕۆکی ئەو پەیامانە بزانن کە پێیەتی و دواتر هەنگاوی کرداری بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بڕیارە ١٩ ی ئەم مانگە ساڤایا بگاتە بەغدا و پەیامەکانی بە لایەنە شیعەکان بگەیەنێت.
سەرچاوەکە دەڵێت: وەلائییەکان پلانێکی نوێیان بۆ خۆ قوتارکردن لە توڕەیی ئەمەریکا داناوە، پلانەکەیان بەوجۆرەیە ئەگەر ڕێگری بکرێت لە پێدانی وەزیر پێیان، بەڕێککەوتن ئەو وەزارەتانە بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە کە بە پشکی خۆیانی دەزانن.