سکرتێری حزبی شیوعی بۆ پەنجەرە: لایەنەکان لەسەر بەرژەوەندی حزبی و پلە و پۆست ناکۆکن

٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٣ پێش نیوەڕۆ

سکرتێری حزبی شیوعی بۆ پەنجەرە: لایەنەکان لەسەر بەرژەوەندی حزبی و پلە و پۆست ناکۆکن

پەنجەرە

سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەرتەوازەیی لایەنە کوردییەکان و نەبونی بەرنامەیەکی هاوبەشی یەکگرتوو، پێگەی کورد لە بەغدا لاواز دەکات. 

ئەبو کاروان، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەغدا لاوازی کورد وەکو دەرفەت دەقۆزێتەوە، چونکە لایەنەکان ناتوانن بە پەرتەوازەیی ئامانجەکانیان بەدیبهێنن و عێراق بەلاوازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

دەشڵێت: لایەنەکان لەسەر بەرژەوەندی حزبی و پلە و پۆست ناکۆکن بۆیە ڕێکناکەون.

دوای زیاتر لە ساڵێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نە پەرلەمان کاراکراوەتەوە و نە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش پێکهێنراوە، ئەمەش بەهۆی ناکۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو