دانیشتوویەکی لاجان: دۆخی گوندەکەمان ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هێشتا ٦ کەسمان دەستبەسەرن

٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:١٤ پێش نیوەڕۆ

دانیشتوویەکی لاجان: دۆخی گوندەکەمان ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هێشتا ٦ کەسمان دەستبەسەرن

پەنجەرە

ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجانی سەر بەناحیەی گوێر بەتەواوەتی کۆتایی هات، شەوی ڕابردوو هەموو ئەو هێزانە کشێنرانەوە کە لە دەوروبەری گوندەکە جێگیر کرابون.

تارق هەرکی، دانیشتوی گوندی لاجان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دۆخی گوندی لاجان بەتەواوی ئاسایی بوەتەوە و شەوی ڕابردوو هەموو ئەو هێزانە کشێنرانەوە کە لە دەوروبەری گوندەکە بون.

وتیشی: شەش کەسی دانیشتوی گوندی لاجان دەستگیر کراون و دەست بەسەرن، هەروەها چوار کەسیش بریندار بون و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

هەفتەی ڕابردوو، ئاڵۆزی لە نێوان دانیشتوانی گوندی لاجان و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا، دوای ئەوەی دانیشتوانی گوندەکە داوای ڕەخساندنی هەلی کاریان لە پاڵاوگەی لاناز کرد، بەو هۆیەوە شۆفێرێکی دانیشتوی کەرکوک کوژرا و دواتر زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە گوندەکە و قەزای خەبات و دەوروبەریان ڕوویاندا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو