ڕێکخراوی "شورای مەزن"ـی چین پێکهێنرا و 9 ڕاوێژکاری کوردی بۆ دانرا
٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:١٠ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ڕێکخراوی "شورای مەزن"ـی چین دامەزرێنراو 9 ڕاوێژکاری بۆ دانرا و بڕیارە لە بواری پەیوەندی کوردی-چینی دا کاربکەن.
سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دامەزراندنی ڕێکخراوی "شورای مەزن"ـی چین، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو نۆ کەسەی وەکو ڕاوێژکاری ڕێکخراوەکە دانران، بریتین لە: مەشخەڵ کەوڵۆسی، کاوە مەحمود و نەبەز مستەفا.
هاوکات باڵیۆز- محەمەد سابیر و فەلاح مستەفا بە سەرۆکی فەخری و هەڤاڵ ئەبوبەکر بە ڕاوێژکاری ڕێکخراوەکە دەستنیشانکران.
سەرچاوەکە دەڵێت: هەموو ئەو کەسانەی بەشداربون لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەدا، پێشتر سەردانی چینیان کردووە و لەلایەن ئەو وڵاتەوە تێچووی سەردانەکەیان خەرجکراوە.
سەرچاوەکە جەختیکردەوە: لە ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی چین سەردانی هەولێر دەکات، ئامانجێکی سەردانەکەشی کردنەوەی دامەزراوەیەکی وڵاتەکەیەتی بە هاوبەشی لەگەڵ حزبی شیوعیدا.