پارێزگاکانی هەرێم لەڕووی کەشوهەواوە؛ دهۆک باشترین و هەولێر خراپترین کەشوهەوای هەیە 

٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٥٢ پاش نیوەڕۆ

پارێزگاکانی هەرێم لەڕووی کەشوهەواوە؛ دهۆک باشترین و هەولێر خراپترین کەشوهەوای هەیە 

پەنجەرە

پسپۆڕێکی بواری ژینگە و کەشوهەوا دەڵێت، پارێزگای دهۆک لەڕووی کەشوهەواوە پاکترین ناوچەی هەرێمی کوردستانە و شاری هەولێریش خراپترین کەشوهەوای هەیە.

د.عەبدولموتەلیب رەفعەت، پسپۆری بواری ژینگە و کەشوهەوا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان شاری دهۆک پاکترین کەشوهەوای هەیە، چونکە رێژەی سەوزاییەکەی باشە و ئۆتۆمبێلی بەراورد بە ناوچەکانی تر کەمتر تێدایە، هەروەها پاڵاوگەشی زۆر تێدا نییە کەشوهەوا پیس بکات.

دەشڵێت: شاری هەولێر خراپترین کەشوهەوای هەیە، بەهۆی چڕی دانیشتوان و زۆری ئۆتۆمبێل و بوونی نزیکەی 180 پاڵاوگە، بەڵام تەواو کردنی پشتێنەی سەوزایی لەمڕووەوە کاریگەری دەبێت.

د. عەبدولموتەلیب رەفعەت، قسەکانی پشت ئەستورە بە توێژینەوەیەکی زانستی کە ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجامیداوە و دەڵێت: کەشوهەوای هەولێر و کەرکوک وەکو یەک پیسن، بەڵام سلێمانی لەوان باشترە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو