لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی بۆ پەنجەرە: ئەمەریکا دامەزراندنی رێکخراوی سەر بە چینی لە هەرێم پێخۆش نییە

٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٣٨ پاش نیوەڕۆ

لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی بۆ پەنجەرە: ئەمەریکا دامەزراندنی رێکخراوی سەر بە چینی لە هەرێم پێخۆش نییە

پەنجەرە

دوای ئامادەکارییەکانی چین بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی "شورای مەزن" لە هەرێمی کوردستان، لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی دەڵێت ئەمەریکا ئەو هەنگاوەی پێخۆش نییە، بەڵام کاردانەوەی کرداری نابێت.

د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمەریکا دامەزراندنی ڕێکخراوی "شورای مەزن"ـی چینی لە هەرێم پێخۆش نییە و کاردانەوەشی نابێت، چونکە هەرێم پانتاییەکی زۆر بچوکی هەیە لە ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە زلهێزەدا.

چین دەیەوێت هەموو ئەو کوردانەی سەردانی وڵاتەکەیان کردووە لە ڕێکخراوی "شورای مەزن"ـدا کۆ بکاتەوە، تا بتوانن هەماهەنگی هەبێت لەنێوانیاندا و سودیان لێببینن.

د. سەردار عەزیز، وتی: ئەمەریکا لەهەندێک شوێندا دەستوەردانی کردووە بە تایبەت لە ئیمارات، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئیماراتەوە زانیاری لەبواری ژیری دەستکردا نەگاتە چین، چونکە ئەمە بابەتێکی هەستیارە.

دەشڵێت: هەرچەندە ئەمەریکا جوڵەی چینی لە هەرێمی کوردستان پێخۆش نییە، بەڵام ئەم هەنگاوانە لە ئاستی نزمدان و ئەمەریکا کاردانەوەی کرداریی نابێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو