پەنجەرە وردەکاریی پرۆژەیەکی گەورەی چین لە هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٣١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە وردەکاریی پرۆژەیەکی گەورەی چین لە هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە

کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دامەزراندنی ڕێکخراوی "شورای مەزن"ـە، دەیەوێت هەموو ئەو کوردانە بکاتە ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا کە سەردانی چینیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، فۆرم بۆ نزیکەی 900 کەس نێردراوە بۆ ئەوەی بەشداری دامەزراندنی رێکخراوەکە بکەن، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەشداربوان ژمارەیان کەمتر لە 500 کەس بێت.

چین دەیەوێت هەموو ئەو کوردانەی سەردانی وڵاتەکەیان کردووە و پارەیان بۆ خەرجکردوون لە ڕێکخراوێکدا کۆبکاتەوە، تا بتوانن هەماهەنگی هەبێت لەنێوانیاندا و سودیان لێببینن.

کۆکردنەوەی سەردانیکارانی چین لە ڕێکخراوێکدا هەنگاوی سەرەتایە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو کەسانە لەژێر چەتری کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر.

هەرچەندە ئەمە بە هەنگاوێکی نوێ دادەنرێت، بەڵام هێشتا ڕوون نییە هەنگاوی داهاتووی چین چۆن دەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گروپەدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو