پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ پەنجەرە: یەکێتی بزانێت پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەست دەدات و پارتی دەیبات هەموو شتێک تێکدەدات

٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٤ پاش نیوەڕۆ

پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ پەنجەرە: یەکێتی بزانێت پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەست دەدات و پارتی دەیبات هەموو شتێک تێکدەدات

پەنجەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەلای یەکێتییەوە گرنگ و جێی بایەخە، ئەو حزبە بزانێت پۆستەکە لەدەست دەدات و پارتی دەیبات هەموو شتێک تێکدەدات.

شوان محەمەد، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێتی چاوەڕێی دەکرد پارتی دووچاری پاشەکشەی گەورە بێت لە هەڵبژاردندا و خۆی سەرکەوتو بێت، ئەو حزبە چاوی لە پۆستی سەرۆک کۆمارە.

دەشڵێت: یەکێتی زۆر لە ئیستیحقاقی خۆی زیاتر داوا دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، پارتی زۆر پێشنیاری خستوەتە بەردەمی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بەگوێرەی خاڵ، گرفتەکەش ئەوەیە پارتی هەرچەندە براوەی هەڵبژاردنە، بەڵام ناتوانێت بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو