بەرپرسێکی شیعە بۆ پەنجەرە: دەبێت گروپە چەکدارەکان حساباتی ورد بۆ دۆخەکە بکەن

٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٠ پاش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی شیعە بۆ پەنجەرە: دەبێت گروپە چەکدارەکان حساباتی ورد بۆ دۆخەکە بکەن

پەنجەرە

دوای ئەوەی میلیشیا شیعەکان هەڕەشەیان لە مارک ساڤایای نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا کرد و ساڤایاش داوای چەک داماڵینی کردن، بەرپرسێکی شیعە دەڵێت دەبێت بەرژەوەندی عێراق لەبەرچاو بگیرێت و گروپەکانیش حساباتی ورد بکەن.

سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانێتی نەسری شیعی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق دۆخەکەی کۆنترۆڵکردووە و هیچ هێرشێکی نوێ لەلایەن هێزە چەکدارە شیعەکانی عێراقەوە بۆ سەر بەرژەوەندی وڵاتان ئەنجام نادرێت، بەرپرسیارێتی بەرامبەر عێراق و گەلەکەشی دەکەوێتە ئەستۆی هەر هێزێک دۆخی عێراق ئاڵۆز بکات.

سەلام زوبەیدی وتیشی: دەبێت هێزە چەکدارەکان لە ڕێگەی پەیوەندییان لەگەڵ حکومەت و دامەزراوە سەربازییەکانەوە، حساباتی ورد بۆ دۆخەکە بکەن.

بڕیار وایە مارک ساڤایای نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، سەردانی بەغداد بکات. پێش سەردانەکەشی گرژیی میدیایی لەنێوان و ئەو و گروپە چەکدارەکان درووستبوو کە ساڤایا کردنی بە ئامانج.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو