حەشدی تورکمانی؛ بڕیارەکانی حکومەتیش ڕایناگرێت

٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:١٩ پاش نیوەڕۆ

حەشدی تورکمانی؛ بڕیارەکانی حکومەتیش ڕایناگرێت

پەنجەرە

حکومەتی عێراق لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٤، کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی تورکمانی هێنا و ئەو هێزانەی خستە سەر فەرماندەیی ڕۆژهەڵاتی دیجلە کە سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقە، بەڵام هێشتا ئەو هێزە لە خورماتوو باڵادەستە.

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق لە مامەڵەی هێزە تورکمانییەکە لە ناوچەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین نیگەرانبوو، بۆیە لەگەڵ هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی دیجلە یەکیخستن، بۆ ئەوەی دوو جەمسەریی نەمێنێت و لە ژێر یەک چەتردا کاربکەن.

وتیشی: "کەچی ئەو هێزانە تائێستاش سەربەخۆیانە کاری نایاسایی دەکەن."

لەبەرامبەردا، شێخ عسام وەنداویی، راوێژکاری میحوەری باکوری عێراقی حەشدی تورکمانی، دەڵێت: پاراستنی دامەزراوە دەوڵەتییەکان ئەرکمانە گەر لەناوچەی قادرکەرەم بێت یان لەکەرکوک و جیاوازی ناکەین لە نێوان دامەزراوەکاندا، ئامانجمان پاراستنی دامەزراوەکانە نەک هێرشکردنە سەر دامەزراوە دەوڵەتییەکان.

ئەو هاوکات خۆیان لەهێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کە لە ناوچەی قادرکەرەمەوە ئەنجامدران، بێبەریی دەکات و دەڵێت: "حەشدی تورکمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی د11عـ..ـ.ـ..،..ـش و ئەوانەی لە سنورەکانی دەرەوەی عێراقەوە هاوردەکران، دامەزرێنرا."

لەکاتێکدا زانیارییەکانی پەنجەرە و ئەو دەرەنجامەیشی کە لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەتی حکومەتی عێراقی پێی گەیشتوون، دەریدەخەن هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر کۆرمۆر، لەو ناوچانەوە کراون کە حەشدی تورکمانیی تێدا باڵادەستن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو